تەندروستیی عێراق: لە ڕووداوی نەخۆشخانەكەی زیقار 60 كەس گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری فەرمیی قوربانییانی ڕووداوەكەی نەخۆشخانەی حوسێن لە زیقار بڵاودەكاتەوە، بەشێك لەوانەی گیانیان لەدەستداوە تا ئێستا نەناسراونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشكرایكردووە، دوای كۆتاییهاتنی ڕێكارەكانی بەرگریی شارستانی و پزیشكی دادوەری لە پارێزگای زیقار، ژمارەی قوربانییانی ئاگركەوتنەوەكە 60 گیانلەدەستدان بووە، كە 39 قوربانییان ناسراونەتەوە و 21 قوربانیش تا ئێستا نەناسراونەتەوە.

ئەو ژمارەیەی قوربانییان، كە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویكردووەتەوە، كەمترە لەو ژمارەیەی پێشتر لەلایەن دامەزراوە جیاوازەكان و میدیاكانی عێراقەوە بڵاودەكرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share