پۆلیسی ڕاپەڕین لەسەر مەڕ دزین شوانێكی دەستگیركرد

پۆلیسی ڕاپەڕین شوانێكی دەستگیركرد، كە ژمارەیەك مەڕی لە خاوەنی مەڕەكان دزیبوو، دواتر لە بازاڕدا فرۆشتبووی.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەكردووە، “دوای ئەوەی هاوڵاتیەک کە پیشەی مەڕدارە لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر سکاڵای تۆمارکرد، کە بەوتەی خۆی شوانەکەی فێڵی لێکردووه و ژمارەیەک مەڕی بەبێ ئاگاداری خۆی فرۆشتبوو، بۆیە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەستیپێکرد” .

ئاماژەبەوەشكراوە، “دوای بەدەستهێنانی زانیاری و لێکۆڵینەوە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر (مکافحە) تۆمەتبارەکەی دەستگیرکرد و مەڕە دزراوەکانیان دۆزیەوە و ڕادەستی خاوەنەکەیان کردەوە” .

پۆلیسی ڕاپەڕین باسیلەوەشكردووە، “تۆمەتبارەکە پێشینەی هەیە لە تاوانی دزیکردندا و بە ماددەی 453 لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیرکراوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە .”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی بەشێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون ئاگاداردەکاتەوە: کارەباکانتتان دەبڕین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و سیتییەکان ئاگاداردەکاتەوە کە ئەگەر سەردانیان نەکەن، کارەباکانیان دەبڕن. لە…
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: لیژنە هاوبەشەکەی هەرێم و بەغداد راپۆرتی خۆیان دەخەنە بەردەمی سودانی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو لیژنە هاوبەشەی لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێکهێنراوە، راپۆرتی…
Total
0
Share