پارێزگاری هەڵەبجە: بەڵێندراوە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی هەڵەبجە بکرێتەوە

پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، پێشتر لیژنەیەک لەبارەی ئاگرەکەی هەڵەبجەوە پێکهێنرابوو، لەئێستادا کارەکانیان تەواوبووە و بەڵێندراوە کە زیانلێکەوتوان قەرەبوو بکرێنەوە.

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، لیژنەیەک راسپێردرابوو لێکۆڵێنەوە لە ئاگرەکەی هەڵەبجە بکات و زیانەکان بخەمڵێنێت، لەئێستادا لیژنەکە کارەکانی بەکۆتا هاتووە و راپۆرتی خۆی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە.

وتیشی، بەڵێنێکی سەرەتایمان پێدراوە کە زیانلێکەوتووان قەرەبووبکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە داهاتوودا لە رێگەی هەوڵێکی بەکۆمەڵەوە هەوڵدەدرێت ئەو ناوچانەی کە سووتاون و زیانیان بەرکەوتووە سەوز بکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم سەرکۆنەی تەقینەوەکانی ئەفغانستان دەکات

بەر‌پرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ئیدانەی تەقینەوەکانی دوێنێی کابولی پایتەختی ئەفغانستانیکرد و پەیامی سەرەخۆشیش بۆ ئەفغانستان و…
Total
0
Share