وەزارەتی ئەوقاف: ناوتان لە هیچ کۆمپانیایەکی حەج و عومرە تۆمار مەکەن

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی عومرە بۆ هاوڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان، داواشدەکەن هیچ کەسێک ناو لەلای کۆمپانیاکانی حەج و عومرە تۆمار نەکات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی حەج و عومرەی سەربە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڵاویکردەوە، “دوای وەستاندنی گەشتەکانی عومرە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 2020/2/28 تاوەکو ئەمڕۆ ھیچ بڕیارێکی فەرمی لەلایەن وڵاتی عەرەبستانی سعودیە-وە نییە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە بۆ ھاوڵاتییانی عێراق و ھەرێمی کوردستان”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ئەوقاف-دا هاتووە، “ھاوڵاتییانی ئازیز ئاگاداردەکەینەوە تاوەکو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە بە فەرمی دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە ڕانەگەێنێت، ناوی خۆیان لای ھیچ  کۆمپانیایەکی تایبەت بە عومرەکاران تۆمارنەکەن.”

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، “سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە ئاگاداردەکەینەوە کە ناتوانن بەبێ دەرچوونی بریاری فەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ھیچ ھەنگاوێک بنێن، بە پێچەوانەوە بەپێی یاسا و رێنماییەکان مامەڵەيان لە گەڵدا دەكرێت.”

بابەتی پێشتر

پاش ماوەیەك بێدەنگبوون وتەبێژی پێشووی حكومەتی عێراق هاتە دەنگ

بابەتی دواتر

هەوڵەكان بۆ لابردنی ترەمپ دەستیان پێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی راپەڕین روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی راپەڕین هەواڵێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە چەند ئەکاونتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکی دامەزراندنی ژمارەیەک کارمەندی تەندروستیی…
Total
0
Share