وەزارەتی دارایی: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەی بێمۆڵەت هەموو بڕوانامەیەك ناگرێتەوە

وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوە لەسەر بڕیاری هەڵوەشاندنەوە ئەو بڕوانامانە دەدات، كە بێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتوون، دەڵێت، هەموو بڕوانامەیەك ناگرێتەوە، دان بەوەشدا دەنێت كە وەزارەتەكە دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ بڕوانامەیەكی نییە.

پێشتر لە گشتاندنێكدا کە ئاراستەی وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان کراوە و واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەسەرە، هاتووە، پاڵپشت بە نوسراوێكی ئەنجومەنی وەزیران كە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ دەرچووە، هەروەها پاڵپشت بە یاسای چاكسازی، “هەر بڕوانامەیەك بە بێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتبێت، هەڵدەوەشێتەوە”.

بەڵام لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، ئاماژەی بەوەكردووە، ئەنجومەنی وەزیران پاڵپشت بە یاسای چاكسازی لە موچە و دەرماڵە بە ژمارە (2) ساڵی 2020 و بە نوسراو ئاراستەی وەزارەتی دارایی كردووە، باس لە چاوخشاندنەوە بەسەرجەم موچە و دەرماڵەی بەخشین و ئیمتیازاتەكانی فەرمانبەران دەكات.

وەزارەتی دارایی جەختی لەوەكردووەتەوە، “وەزارەتەكەی دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ بڕوانامەیەكی نییە، گشتاندنەكە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە خوێندنی بەیانیان یان لە دەرەوەی وڵات بە بێ مۆڵەتی خوێندن بەدەر لە یاسا و ڕێنماییە بەركارەكان، بڕوانامەیان بەدەستهێناوە.”

ڕوونیشیكردووەتەوە، “هەمواركردنەوەی بڕوانامەی ئەوانەی لە سەرەوە ئاماژەمان پێداوە، لێكەوتە داراییەكانی هەمواركردنی بڕوانامەكانیان هەڵدەوەشێتەوە”.

وەزارەتەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ڕۆژانی داهاتوو ڕوونكردنەوەی یاسایی تایبەت بەو بڕیارە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە فەرمی دەردەچێت.

بابەتی پێشتر

پەرلەمان بەدواداچوون بۆ بڕیارێكی وەزیری دارایی دەكات

بابەتی دواتر

فەرمی .. ڕامۆس پەیوەندی بە پاریسەوە کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەگەزنامەی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە.. کارتەکانتان دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی سلێمانی، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە بچن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، ئاشکرایکردووە، هەر هاوڵاتییەک کارتەکەی وەرنەگرێتەوە دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەغداد.…
Total
0
Share