سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەگەر هەیە ئەمڕۆ پارەی مووچە بنێردرێت

بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان چاوەڕێدەکات ئەمڕۆ پارەی مووچە بخرێتە سەر هەژمارەکەیان.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەگەر هەیە پارەی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆران لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بنێردرێت.

وتیشی، پاش ناردنی پارەکە، لە کەمترین ماوەدا خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

پێشتر ئەو سەرچاوەیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندبوو، ئەگەر ناردنی پارە بکەوێتە رۆژی چوارشەممەوە 31ـی 12ـی 2025، ئەوا دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە هەفتەی دواتر و ساڵی نوێوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی: کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەی دەریای سوور دەکەین

سەرۆکی رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، “کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانەی لە دەریای سووردا هەیە”. ئارسێنیۆ…
Total
0
Share