جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی: ئەو پارچە زەوییانەی بە مامۆستایان دەدرێت 200 مەتر دووجان

جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو مامۆستایانەی زانکۆکە کە لە رابردوودا لە زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون سوودمەندنەبوون، پارچە زەوییەکیان لەسەر رووبەری 200 مەتر دووجا پێدەدرێت.

د. زانا مەحمود جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، 850 مامۆستای ناسوودمەند لە زەو ی و یەکەی نیشتەجێبوون لە زانکۆی سلێمانی هەن، بۆیە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاردرا سەرجەمیان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندببن.

وتیشی، زەوییەکان لەسەر رووبەری 200 مەتر دووجا دەبن و لە شوێنێکی شایستە دەبن کە موڵکی زانکۆی سلێمانییە، لە ئێستادا بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەسەر خەتین، هەوڵدەدەین لە کەمترین کاتدا کۆتایی بە پرۆسەکە بهێنین.

سەبارەت بە سوودمەندبوونی فەرمانبەرانی زانکۆکە، د. زانا مەحمود وتی، “لە پلانماندایە دوای کۆتاییهاتنی ئەم قۆناغە فەرمانبەرانیش لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share