وشکەساڵی لە گەرمیان ڕاگەیەندرا

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وشکەساڵیی لە سنووری گەرمیان ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد پشتیان بە داتا و زانیارییە بەردەستەکان بەستووە، بەهۆی ئەوەی بڕێکی کەم باران باریوە و ئەگەری بارانبارینیش لەمەودوا کەمە.

جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ئەمڕۆ چوارشەممە وشکەساڵیی لە سنوورەکەیان ڕاگەیاند وتی، لەهەندێک ناوچە بڕێکی زیاتر باران باریوە بەڵام بەپێی پێوەرە جیهانییەکان لە گەرمیان ئەمساڵ وشکەساڵی دەبێت.

ئاماژەی بە زیانەکانی وشکەساڵی بۆسەر ژینگە، کشتوکاڵ و  زۆرینەی لایەنەکانی دیکەی گەرمیان کرد وتی، “وشکەساڵیی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کاریگەرییەکانی خراپتر دەبن، بەهۆی ئەوەی دووەم ساڵە لەسەریەک لە گەرمیان وشکەساڵییە”.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان باسی لەوەکرد کە بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی گەرمیان زیاتر لە 135 هەزار دۆنم زەوی زیانیان پێدەگات، زیان بە بەروبوومی ماسی، کاریگەریی لەسەر نرخی ئالیک دەبێت بۆ خاوەن ئاژەڵەکان، بیرەکانی گوندەکان وشک دەبن، سەرەڕای مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی زیاتر.

زیانەکانی وشکەساڵی لەناوچوونی لەوەڕگا سروشتییەکان دەگرێتەوە، لەکاتێکدا لە ساڵی ڕابردوودا لەوەڕگاکان زۆر کەمببوونەوە، ئەمەش خاوەن ئاژەڵەکان ناچاردەکات بە کۆچکردن.

ئیدارەی گەرمیان لەوبارەیەوە ژمارەیەک لیژنەی پێکهێناوە، بۆ بەدواداچوونی وشکەساڵی تاوەکو ڕاپۆرتی پێویست لەوبارەیەوە ئامادەبکرێت و پێشکەش بە حکومەت بکرێت بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی، سەرپەرشتیاری ئیدارەکە جەختیکردەوە کە بودجەیەکی زۆر زیاتر هەیە بەراورد بەوەی ساڵی ڕابردوو.

بابەتی پێشتر

بڕیاری دەستگیركردن بۆ مەرجەعێكی شیعە دەركرا و دەیان لایەنگری دەستگیركران

بابەتی دواتر

250 ملیۆن كەس لە جیهاندا دووچاری هەژاریی سەخت بوونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share