بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێری ئێن ئاڕ تی: وەزارەتی رۆشنبیری ئاگاداری داخستنی کەناڵەکەمان نییە

بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێری ئێن ئاڕ تی، رایگەیاند، وەزارەتی رۆشنبیری ئاگاداری داخستنی کەناڵەکەمان نییە.

هێرش قادر، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێری ئێن ئاڕ تی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هێزە ئەمنییەکان دوو قوفڵیان لە دەرگای نووسینگەی هەولێری کەناڵەکەمان داوە و لە پێش نووسینگەکە جێگیر بوون.

وتیشی، “وەزارەتی رۆشنبیری کە دۆسیەی سەرجەم دامەزراوە میدیاییەکانی لەلایە دەڵێت ئاگاداری داخستنی نووسینگەی هەولێری کەناڵی ئێن ئاڕ تی نین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share