هانا جاف: كوردبوونم هۆكاری جیابوونەوەم بوو لە شازادە بەریتانییەكە

هانا جاف، هۆكاری جیابوونەوەی لە شازادە بەریتانییەكە ئاشكرادەكات، دەڵێت، پەیوەندیی بە ڕەچەڵەكە كوردییەكەیەوە هەیە.

هانا جاف، خانمە سیاسی و چالاكوانی مەكسیكی بەڕەچەڵەك كورد، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جیابوونەوەی لە شازادە هاری رۆپەر کورزۆن ئەندامی خانەوادەی شاهانەی بەریتانیا ڕاگەیاند، هۆكاری جیابوونەوەكەی ئاشكرا دەكات.

هانا جاف قسەی بۆ گۆڤاری (Quién)ی مەكسیكی كردووە، ئاشكرایكردووە، خانەوادەی شاهانەی بەریتانیا ڕەچەڵەكە كوردییەكەیان ڕەتكردووەتەوە و تەنانەت كار گەیشتوەتە هەڕەشەی كوشتن.

جاف-ی خانم بە گۆڤارە مەكسیكییەكەی وتووە، “بەهۆی ڕەچەڵەكە كوردییەكەمەوە دووچاری جیاكاری و گێچەڵی ڕەگەزپەرستی بوومەوە، هەروەها دووچاری زنجیرەیەك توندوتیژی بوومەوە، بە هەڕەشەی كوشتنیشەوە”، بۆیە بڕیاری جیابوونەوەی داوە.

بەڵام خانمە مەكسیكییە بەڕەچەڵەك كوردەكە ناوی ئەو كەس و لایەنەی نەهێناوە، كە توندوتیژیی بەرامبەر كردووە و هەڕەشەی كوشتنی لێكردووە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگی دا بە تەواوكردنی ڕێكارەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە

بابەتی دواتر

دهۆک.. ئاگرەکەی چیای زاوا کۆنترۆڵکرا، بەڵام 500 دۆنم زەوی سوتا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو كەشتی بەریەك كەوتن

له‌ كه‌ناراوه‌كانی دەریای مارمارا، لە بەندەری ڤارنای بولگاریا، دوو كه‌شی به‌ریه‌ك كه‌وتن. بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەكان، ئەمڕۆ کەشتییه‌كی…
زیاتر ببینە

مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 11.. شوێنەوارناسان بۆمبی دەستیی دێرین دەدۆزنەوە

شوێنەوارناسانی زانکۆی گریفیت-ی ئوسترالیا، لە ئورشەلیم چەند بۆمبێکی دەستی(ڕوممانە) دەدۆزنەوە، مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگە خاچییەکان. بەپێی گۆڤاری…
Total
0
Share