میسر.. خلیسكان لەسەر خوێ لەجیاتی سەهۆڵ

خلیسكان لەسەر خوێ لە میسر

چنگێك خوێ بۆ ئاسمان هەڵدەدات و دواتر سەری بەرەو خوار دەكاتەوە تا بەسەر و گیانیدا بێتە خوارەوە وەك ئەوەی لەژێر تەوژمی بارینی بەفری زستاندا بێت، لەمیانەی بەسەربردنی ڕۆژێكی لەگەڵ هاوڕێ و هاوەڵانیدا.

سەمەر حەمدی، خوێندكاری میسری و زۆرێك لەو كەسانەی نیشتەجێی شاری بورفوئاد-ن لە پارێزگای بورسەعید كە دەكەوێتە كەناری كەنداوی سوێس، لەجیاتی بەفر كە بەدەگمەن لە میسر دەبارێت گردێكی لە خوێ دروستكراو بۆیان بووەتە شوێنی ئەنجامدانی چالاكیی كاتبەسەربردن، كە لەلایەن زۆرێكەوە پێشوازی لێكرا.

سایتی ڕۆیتەرز لەسەر زاری سەمەر وتی، “هاوشێوەی بەفرە، واتە كاتێك ئێمە وێنەكانمان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دادەنێن خەڵكانی دەرەوەی بورسەعید ڕەنگە وابیربكەنەوە گەشتمان بۆ شوێنێكی سەهۆڵبەندان كردبێت، لەكاتێكدا ئێمە لێرەین، ئەمەش مایەی خۆشحاڵییە”.

وتیشی، “وەك ئەوەی چوبین بۆ شاخی سەهۆڵین لە مۆسكۆ، گەشتمان بۆ مۆسكۆ كرد”.

گردەكە لەلایەن كۆمپانیایەكی حكومییەوە بەڕێوەدەبرێت كە كاری هەناردەی خوێ بۆ دەرەوە دەكات بۆ ئەوەی لە تواندنەوەی بەفر و سەهۆڵدا بەكاربهێنرێت، بۆیە ترسی لەوەنییە خوێیەكە ژەهراوی ببێت لە ئاكامی یاریكردن یان خلیسكان و ڕۆیشتن بەسەریدا.

یاریكردن لەسەر گردی خوێ و ڕوكردنە وێنەگرتن لەسەری نزیكەی دوو مانگە دەستیپێكردوە، پاش ئەوەی یەكەم میسری وێنەیەكی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكردەوە كاتێك لەسەر گردی خوێ خلیسكان دەكات و بینەرێكی زۆری لەخۆی كۆكردەوە، دوای ئەوەش ڕوكردنە ناوچەكە لەلایەن خەڵكەوە وەك ئەزمونێكی نوێی كاتبەسەربردن دەستیپێكرد.

ناوچەكە لەئێستادا بۆ دانیشتووان و میوانانی شاری بورفوئاد كراوەیە، وەك هەنگاوێك بۆ هاندانی گەشتی ناوخۆیی.

س: ئەهرام

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لە یادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا دەستپێشخەرییەك دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا "شەڕ" ڕویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share