چارەنوسی موچەی یەك ساڵی 89 هەزار كەمئەندامی هەرێم نادیارە

گردبوونەوەی كەمئەندامان لە سلێمانی فۆتۆ: سەرتیپ عوسمان

ڕێكخراوی یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان ئاشكرایكرد، چارەنوسی موچەی یەك ساڵی 89 هەزار كەمئەندام نادیارە، هۆشداریش دەدات لەوەی سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆمار دەكەن.

سامان حسێن، سكرتێری ڕیكخراوی یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی تشرینی یەكەم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “لەدوای 61 ڕۆژ جارێكی دیكە موچەی كەمئەندامان دابەش دەكرێت، بارودۆخی كەمئەندامان خراپە و بارگرانی لەسەر ژیانان دروستبووە”.

سكرتێری ڕێكخراوەكەی كەمئەندامان ئەوەشی ڕاگەیاند، “لەكاتی ئامادەكردنی لیستی موچە، تەنها بە تەلەفۆنێك وتراوە موچەی یەك ساڵی كەمئەندامان وەلاوە بنرێت و لە بری موچەی مانگی نۆی ساڵی 2019 موچەی مانگی نۆی ساڵی 2020 دابەش دەكرێت”.

سامان حسێن ئاماژە بەوەشدەكات، نازانن چارەنوسی موچەی ئەو یەك ساڵە چی لێدێت، بۆیە بۆ ئەو مەبەستە یاداشتێكیان ئامادە كردووە كە پێشكەشی پەرلەمانی كوردستانی دەكەن.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا سكرتێری ڕیكخراوی یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان ئاشكرایكرد، بڕیارە ئەمڕۆ بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت كۆببنەوە و یاداشتەكەی پێشكەش بكەن.

هەڕەشەی ئەوەش دەكەن گەر لەماوەی 15 ڕۆژدا وەڵامیان نەدرێتەوە و چارەنوسی موچەی 89 هەزار كەمئەندامی هەرێم دیاری نەكرێت، ئەوا لەڕێی دادگای كارگێڕییەوە داوای یاسایی لەسەر حكومەتی هەرێم تۆمار دەكەن.

 


 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کاری عێراق: ژمارەی کرێکارانی بەنگلادیشی سنووری یاسایی تێپەڕاندووە

بابەتی دواتر

لەبارەی پرساندنی سەرۆكی حكومەتەوە وەڵامی پەرلەمان دراوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی كردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەدات

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی كردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەدات و دەڵێت، “تونێلی دەربەندیخان لەلایەن كەسوكاری قوربانییانی…
Total
0
Share