وەزارەتی خوێندنی باڵا: پڕۆژەی داهێنەرانی ئایندە راگەیەندرا

پڕۆژەی داهێنەرانی ئایندە راگەیاندرا و پێشکەشکردنی پڕۆژە لە سبەینێوە تاوەکو 10ی مانگی تەموز بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا پرۆژەی داهێنەرانی ئایندە راگەیاندراوە و دەرگای پێشکەشکردنی بیرۆکەی پڕۆژە بەرووی خوێندکاران و دەرچووانی کۆلێج و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا دەکرێتەوە و پێشکەشکردن لە سبەینێوە تا رۆژی 10ی مانگی تەموز بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پڕۆژە تایبەتە بەم زانستانە: (زانستیی پزیشکی و بەشە تەندروستییەکان، ئەندازیاری، کۆمپیوتەر و ژیریی دەستکرد، کشتوکاڵ، گرافیک دیزاین، راگەیاندن، کارگێڕی) و هەر پڕۆگرامێكی داهێنەرانەی دیکە.

ئاماژەی بەوەشدا، پرۆژەکە چالاکییەکی هاوبەشی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی جیهان لقی سلێمانی و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانە.

بۆ زانیاریی زیاتر و ناردنی پڕۆژەکان، کلیک لەم لینکە بکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای پارێزەران: لەلایەن پاسەوانی دادوەرێک بەتوندی لە پارێزەرێک دراوە

سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەناو بینای دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر لەلایەن پاسەوانانی دادوەر (سرود)ـەوە، هێرشکراوەتە سەر پارێزەر…
Total
0
Share