مباپێ بە مەرجێک بۆندەکەی لەگەڵ پاریس نوێدەکاتەوە

کیلیان مباپێ-ی فەرەنسی ڕەزامەندی دەربڕیوە بە مەرجێکی زارەکی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان نوێبکاتەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی پاریس سان جێرمانەوە ئاشکرایکردووە، کیلیان مباپێ چەند مانگێکە گفتوگۆکردنی لەگەڵ یانەکە ڕاگرتووە و ئامادەنییە بۆندەکەی نوێبکاتەوە، تەنانەت داوای دەستبەرداربوونی کردووە.

سەرچاوەکان جەختیان لەوەکردووەتەوە، کە یاریزانی ناوبراو بەهۆی بارودۆخی گواستنەوەکانەوە بە مەرجێک ئامادەبووە جارێکی دیکە دانوستاندن لەگەڵ ناسڕ خلێفی و هاوکارانی دەستپێبکاتەوە، ئەویش ئەگەر بێتو لە بۆندە نوێیەکەیدا مەرجێک بوونی هەبێت، بەهۆیەوە بتوانێت بێبەرامبەر ڕوو لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بکات هەر کاتێک ئەو یانەیە بۆندی گونجاوی بۆ گواستنەوەی پێشکەشکرد.

ئەو جۆرە مەرجانەش بەپێی ڕێسا کارپێکراوەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا ڕێگەپێدراو نییە، بۆیە ئاسکە فەرەنسییەکە ئامادەیی دەربڕیوە بۆندەکەی نوێبکاتەوە، تەنانەت ئەگەر ئەو مەرجەش بەشێوەی زارەکی جێبەجێبکرێت.

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە میرکاتۆی هاوینەی 2021 دووچاری ئاستەنگی دارایی بووە، ڕەنگە نەتوانن مباپێ بە زیاتر لە 150 ملیۆن یورۆ بگوێزنەوە، بۆیە ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن لە هاوینی 2022 بێبەرامبەر پەیوەندییان پێوەبکات.

بابەتی پێشتر

یەکەم دیاری ڕۆما بۆ مۆرینیۆ گۆڵپارێزی پۆرتوگالە

بابەتی دواتر

ئەم هەفتەیە بۆ بەرشلۆنە قورسترین دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەتەر، مانچستەر یونایتد دەکڕێت

وەبەرهێنەرانی قەتەر پلانیان داڕشتووە گرێبەستێکی خەیاڵی بۆ کڕینی تەواوی پشکەکانی یانەی مانچستەر یونایتد پێشکەش بکەن. ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی…
Total
0
Share