باشترین پێکهاتەی ئەم هەفتەیەی پریمەرلیگ

فۆدین و هاری کەین وەک دوو باشترین هێرشبەری ئەم هەفتەیەی پریمەرلیگ دیاریکران

پێگەی “who scored”ی بەریتانی تایبەت بە داتا و ئامارە وەرزشییەکان، پێکهاتەی باشترینەکانی ئەم هەفتەیەی خولی نایابی ئینگلیزی بڵاوکردەوە.

بەپێی داتا کۆکراوەکان، لە پێگەی گۆڵپارێز ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی یانەی ئەستۆن ڤێلا باشترین بووە.

لە پێگەی بەرگری هەریەک لە جوێل ڤیڵتمان (برایتۆن)، یواکیم ئاندێرسین (فولهام)، کایل بارتلی (وێست برۆمیچ)، لوک شاو (مانچستەر یونایتد) دیاریکراون.

لە هێڵی ناوەند، ئاداما تراوری (وڵڤەرهامپتن)، برونۆ فێرناندێز (مان یونایتد)، جەیمس مادیسن (لیستەر سیتی)، ڕەحیم ستێرلینگ (مانجشتەر سیتی) ناویان هاتووە.

پێکهاتەی باشترینەکان بەپێی داتاکانی who scored

لە پێگەکانی هێڵی هێرشبەریشدا یاریزانان فیڵ فۆدین (مانچستەر سیتی) و هاری کەین لە (تۆتنهام) وەک باشترینەکان دیاریکراون.

دیاریکردنی یاریزانان لە پێگەی “who scored” هەڵبژاردنێکی داتاییە و پشت بە ژمارە تۆمارکراوەکانی ئەو یاریزانانە دەبەستێت، کە لە ماوەی هەفتەیەکی چالاکیەکانی پریمەرلیگ و بەدەر لە خول و جامەکانی دیکە باشترین ئاستیان تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی پێشووتری فەڕەنسا بە سێ ساڵ زیندانیكردن سزا درا

بابەتی دواتر

لاپۆرتا لەبارەی دەستگیرکردنی بارتۆمیو هاتە دەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share