کۆدی ناگلسمان لە بایرن میونشن پلانێکی نوێیە

جولیان ناگلسمان بە پلانێکی تۆکمەتر لە هانزی فلیک یاری بە بایرن میونشن دەکات

ڕاهێنەری نوێی یانەی بایرن میونشن، جولیان ناگلسمان گۆڕانکاری گەورە لە شێوە یاریکردنی یانە باڤارییەکەدا دەکات.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە داهاتووی یانەی بایرن میونشن بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، ” شتێکی سەیر دەبێت، ئەگەر ناگلسمان پلانی 3-4-3 لەگەڵ بایرن بەکارنەخات”.

هانزی فلیکی ڕاهێنەری دەستلەکارکێشاوەی باڤاری و جولیان ناگلسمان لە یەک خەسڵەتی تاکتیکیدا هاوشێوەن، هەردوو ڕاهێنەرەکە حەزیان بە دروستکردنی فشارە لەسەر بەرامبەرەکانیان لە نیوە یاریگای یانە ڕکابەرەکاندا.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئاس، ناگلسمان لە باڤاریا چەندین یاریزانی بەتواناتر لە یانەکانی دیکەی بەردەستە بۆ جێبەجێکردنی پلانی (3-4-3) و چڕکردنەوەی پلانەکانی لە نیوە یاریگای یانە ڕکابەرەکان، تەنانەت لە نیوە یاریگای خۆشیاندا لە کاتی بەرگریکردن.

جولیان ناگلسمان، ڕاهێنەری داهاتووی یانەی بایرن میونشن

ڕاهێنەرە 33 ساڵەکەی ئەڵمانیا کە گەنجترینە و خاوەن بیرۆکەی نوێیە، بڕیارە لە هێڵی بەرگری هەریەک لە نیکلاس سولی و لوکاس هێرناندێز و دایۆت ئوپامیکانۆ بەگەڕبخات، کە لە پێشوودا لە لایپزیگ یاریزانی خۆی بووە، لە گواستنەوەی تۆپ بۆ ناوەند و هێرشبەر، لە باڵەکانەوە سوود لە تواناکانی ئالفۆنس دەیڤیز و بنجامین پاڤارد وەردەگرێت، هەروەها لە هێڵەکانی ناوەندی هێرشبەری و هێرشبەر سانێ و کومان و گنابری لەبەردەم لیڤاندۆڤیسکییەوە بەکاردەخات.

بە کۆی گشتی خوێندنەوەکەدا دەردەکەوێت، کۆدی ناگلسمان لە بایرن بریتی دەبێت لە یاریکردن بە شێوەی هانزی فلیک، بەڵام بەهێزتر و ڕاستەوخۆتر لەڕووی هێرشبەری، هەروەها تۆکمەتر لە ڕووی بەرگری، تەواوی بیرۆکەکانیشی بەپلانی 3-4-3 جێبەجێدەکات.

بابەتی پێشتر

وەڵامەکانی نێیمار داهاتووی یەکلاییکردەوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بودجەی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوڤانتۆس لەبارەی پێرلۆوە بڕیاریدا

یانەی یوڤانتۆس لە کۆتایی وەرزدا لە بارەی بەردەوامبوون، یاخود ماڵئاواییکردنی ئەندریا پێرلۆی ڕاهێنەرەوە بڕیاردەدات. بەڕێوەبەری وەرزشیی بیانکۆنێری، فابیۆ…
Total
0
Share