كۆمسیۆن چوار هەنگاوی نوێ بۆ ڕێگریكردن لە ساختەكاری دەگرێتەبەر

ئەنجومەنی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ ڕێگریكردن لە ساختەکاری چوار بڕیاری نوێی دەركرد.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە كۆپیەكی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە ئاماژەبەوەكراوە، “لە پێناو سەركەوتنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ئەنجومەنی كۆمیساران بڕیاریداوە کۆمەڵێک بڕیاری دیكە بۆ گرەنتیکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و دوور لە ساختەکاری بگرێتەبەر”.

لە ڕاگەیەندراوەكە باسی بڕیارەكان كراوە كە ئەوانیش، “وەرگرتنەوەی کارتی ئەلکترۆنی دەنگدان لە دەنگدەر دەبێت لە دوای پرۆسەی دەنگدان، هەروەها لە کارخستنی سەرجەم کارتە ئەلکترۆنییەکان ڕاستەوخۆ لە دوای پرۆسەی دەنگدان بۆماوەی سێ رۆژ”.

یەکێکی دیکە لە بڕیارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ڕێگریكردن لە ساختەکاری بریتییە لە وەرگرتنی پەنجەمۆری هەر 10 پەنجەکەی دەنگدەر، ئەوەش بە مەبەستی ڕێگری لە دووبارە نەبوونەوەی دەنگدانی دەنگدەرێك لە بنکەیەکی دیکەی دەنگداندا.

كۆتا بڕیاری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەیە، “پێویستە دەنگدەر لەکاتی دەنگداندا جگە لە کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدان بەڵگەنامەیەکی فەرمی دیکەشی پێ بێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی: هەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر 14 خاڵی سیستمی ئەسیکۆدا ڕێککەوتوون

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار مانگدا هەرێمی کوردستان دەستدەکات بە جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا.…
Total
0
Share