کانتی لە چێڵسی دەڕوات؟ یاریزانەکە خۆی یەکلاییکردووەتەوە

 

یاریزانی فەرەنسی یانەی چێڵسی، نگۆلۆ کانتی ڕەتیدەکاتەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا یانە ئینگلیزیەکەی ڕووەو یانەیەکی دیکە بەجێبهێڵێت.

یاریزانە تەمەن 29 ساڵەکە لە ماوەی گواستنەوەکانی هاوینەی 2020 نزیکبوو لە یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە ڕوو لە یانەیەکی گەورەی دیکە بکات، بەتایبەت یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانت جێرمان کە خواستیان لەسەر کڕینی نیشاندا، لە کاتێکدا بۆندی یاریزانە شەرمنەکەی فەرەنسا تاوەکو هاوینی 2023 لە بلوزی لەندەن بەردەوامی دەبێت.

لە ئێستادا یانە شینەکەی شاری لەندەن پڕۆسەیەکی بۆ کۆکردنەوەی بەهرەکانی ئەوروپا دەستپێکردووە و چەندینێکی وەک تیمۆ ڤێرنەر و حەکیم زەیاش و کای هاڤێرتزیان دابینکردووە و پلانیان دووبارە گەڕانەوەیە بۆ لوتکەی تۆپی پێی ئینگلتەرا و ئەوروپا.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی، ئەم پڕۆسەیە کانتی سەرسامکردوو و بە یاریکردن لەژێر چاودێری فرانک لامپارد هەست بە بەختەوەری دەکات، بۆیە بڕیاریداوە لەدوای کۆتاییهاتنی بۆندەکەی، یاخود بەلایەنی کەمەوە بەر لەو وادەیە بیر لە ڕۆیشتن و یاریکردن بۆ یانەیەکی دیکە نەکاتەوە، ئەگەرچی یانەی داواکار ڕیاڵ مەدرید یان پاریس سانت جێرمان بێت.

کانتی لە هاوینی 2016 لە یانەی لیستەر سیتیەوە پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە کرد، لەگەڵ یانە شینەکە 176 یاری ئەنجامداوە و 11 گۆڵی تۆمارکردووە و حەوت گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

میلان بۆندی ئیبراهیمۆڤیچ و دوو یاریزانی گەورەی دیکە نوێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

یەکەم ڕاهێنانی ئیدینسۆن کاڤانی لە یانەی مانچستەر یونایتد بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی پاریس سانت جێرمان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە بۆ یونایتد: 75 یان هیچ

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی دوو ئۆفەری پێشکەشکراوی یانەی مانچستەر یونایتدی بۆ گواستنەوەی فرینکی دی یۆنگ ڕەتکردووەتەوە، چاوەروانی ئۆفەری باشتر…
Total
0
Share