گواردیۆلا لە گریلیش و کەینەوە هەنگاوی بۆ جەیمس ناوە

یانەی مانچستەر سیتیی ئینگلیزی گرنگی بە ڕیس جەیمس، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی چێڵسی دەدات.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “ئەتلەتیک”، پێپ گواردیۆلا سەرسامبوونی بە تواناکانی ڕیس جەیمس، بەرگریکاری باڵی ڕاستی یانەی چێڵسی دەربڕیوە، کە بەدرێسی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و بلوزی لەندەنەوە ئاستێکی ناوازە پێشکەشدەکات.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا میدیاکان گرنگیپێدانی یانەی مانچستەر سیتییان بە جاک گریلیش لە یانەی ئەستۆن ڤێلا و هاری کەین لە یانەی تۆتنهام ئاشکراکرد.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ نوسیویەتی، لە دوای گریلیش و کەین، مانچستەر سیتی هەنگاو بە ئاراستەی ڕیس جەیمس دەنێت، ئەم زانیارییانەش ترسیان بۆ هەوادارانی یانە شینەکەی لەندەن دروستکردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەیکردووە، سەرەڕای دەنگۆکان، گواستنەوەی ڕیس جەیمس بۆ مانچستەر سیتی نزیکی مەحاڵە، چونکە بەرپرسانی بلوزی لەندەن دەستبەرداری نابن و لە پلانیاندایە وەرزی داهاتوو بەشێوەیەکی سەرەکی لە پێکهاتەی یانە مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.

بابەتی پێشتر

هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید بڕیاریاندا: ئەم 10 یاریزانە بفرۆشن

بابەتی دواتر

پاڵەوانی مێژوویی بەریتانیا بەشداری ئۆڵۆمپیاد ناکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share