دۆسیەی گواستنەوە نهێنییەکانی بایرن

بەڕێوەبەرانی یانەی بایرن میونشن بە نهێنيی هەولَەکانیان بۆ سێ گەوهەری خولی ئەڵمانیا و ئەستێرەیەکی یانەی پاریس سان جێرمان دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، یانەی بایرن میونشن لەڕووی داراییەوە هاوسەنگی وەرگرتووە، بەڕێوەبەرانی یانە توانیویانە بە کەمکردنەوەی بودجەی گواستنەوەکان خۆیان لە قەیرانێکی دارایی ئێسکشکێن دەربازبکەن، بۆیە بۆ داهاتوو سەرنجیان لەسەر کڕینی یاریزانە لاوە هەرزانبەهاکانە، بەتەواوەتيیش دەستبەرداری بۆندی گالاکتیکۆس بوون (واتا بۆندی گرانبەها).

بایرن هەولَەکانی بەئاراستەی سێ لاوی بەهرەدارن، ئەوانیش پێکهاتوون لە فلۆریان نیوهاوس (مونشنگلادباخ-24 ساڵ)، ڕیدل باکو (ڤۆلفسبۆرگ-23 ساڵ)، فلۆریان ڤیرتز (بایەرلیڤەرکوزن-18 ساڵ).

بەپێی زانیارییەکانی بێلد، ئەو گواستنەوانە بەئەگەرێکی زۆرەوە لە هاوینی 2022 ئەنجامدەدرێن، بەڵکو لەم وەرزەدا چاویان بڕیوەتە تواناکانی تیلۆ کێرەری بەرگریکاری یانەی پاریس سان جێرمان، بۆ ئەو مەبەستەش کۆبوونەوەیان لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی کردووە و ئامادەییان دەربڕیوە 12 ملیۆن یورۆ بۆ گواستنەوەی ئةو پێشکەشی یانەی پاریس سان جێرمان بکەن.

بابەتی پێشتر

ئیشبیلیە گرەوی میری لە ئەتلەتیکۆ بردەوە

بابەتی دواتر

ئەو خولانەی زۆرترین پارەیان لە گواستنەوەکاندا خەرجکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share