بالۆتێلی دەبێتە سوپرایزی مێرکاتۆ

یانەیەکی سویسری ناودار هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ماریۆ بالۆتێلیی هێرشبەری ئیتاڵی دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”، یانەی سیۆنی سویسری هەوڵەکانی بە ئاراستەی ماریۆ بالۆتێلی دەستپێکردووە و جەمسەرەکان نزیکبوونەتەوە لە ڕێککەوتنی سەرەتایی.

بارتێلیمی کۆنستانتین، بەڕێوەبەری وەرزشیی سیۆن ڕایگەیاندووە، “بەردەوامین لە کارکردن بۆ واژۆ کردنی گرێبەستی بالۆتێلی، دانوستاندنەکان ئاڵۆزن، بەڵام هەموو ڕۆژێک هەوڵی بۆ دەدەین، شتێکی ناوازەیە یاریزانێکی هێندە گەورە لە یانەیەکی خولی سویسرا یاری بکات.”

ئیدارەی سیۆن لەم هەفتەیەدا چەند جارێک کۆبوونەوەیان لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی بالۆتێلی ئەنجامداوە، داوایان کردووە مووچەکەی کەم بکرێتەوە، گرێبەستەکەشی بە نزیکی سێ ملیۆن یورۆ واژۆ دەکرێت.

لە ئێستادا “سوپەر ماریۆ” بۆ یانەی ئەدەنە سپۆری تورکی یاری دەکات، 33 یاری کردووە و 19 گۆڵ و شەش ئەسیستی تۆمار کردووە.

بابەتی پێشتر

حاجیاوا.. گەنجێك لە مەلەوانگەیەكدا خنكا

بابەتی دواتر

ئەستۆن مارتن ئەلۆنسۆی کردە جێگرەوەی ڤیتێل

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share