پۆگبا توشی پێكانێكی قورس بووە

پۆل پۆگبای فەرەنسی و یاریزانی نوێی یانەی یۆڤانتۆس توشی پێكان بووە و لە یاریكردن دووركەوتەوە.

پۆگبا سەرەتای ئەم وەرزە لە مانچستەر یونایتدەوە پەیوەندی كرد بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵییەوە.

پاش ئەنجامدانی چەند یەكەیەكی مەشق و ڕاهێنان، پۆگبا توشی پێكان هات و دوای پشكنینی پزیشكی دەركەوت پێكانەكەی قورسە.

پێكانەكەی پۆگبا لە ئەژنۆیدایە و بڕیارە لەچەند كاتژمێری داهاتوودا پشكنینی وردی بۆ بكرێت.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان گەر پۆگبا نەشتەرگەریی بكات لانی كەم دوو مانگ دووردەكەوێتەوە، گەر نەشتەرگەرییش نەكات، ئەگەری سەرهەڵدانەوەی پێكانەكەی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەڵمانیا و کرواتیا گەیشتنە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی جامی دەیڤیز

تیمەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و کرواتیا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی جامی دەیڤیز مسۆگەرکردووە، لەچاوەڕوانی دوو جەمسەری دیکەدان. تیمی ئەڵمانیا…
Total
0
Share