فاتی لەم مانگەدا دەگەڕێتەوە

سەرچاوە کەتەلۆنییەکان ئاماژەیان بە گەڕانەوەی چاوەڕواننەکراوی ئانسو فاتی هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە کردووە بۆ یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکان.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرییڤۆ لەزاری کەسانی نزیکی ئانسو فاتی و لە ناوخۆی بەرشلۆنەوە بڵاویکردووەتەوە، ڕێکەوتی 12ی ئەم مانگە (تەمموزی 2021) ئانسو فاتی ماوەی پشوو و چارەسەر تێدەپەڕێنێت و دەگەڕێتەوە سەر مەشقە ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی 2021-2022.

ئەوەی نەزانراوە شێوازی گەڕانەوەی هێرشبەرە ڕەشئەسمەرەکەیە، هەندێک لەسەرچاوەکان نوسیویانە لە هۆڵی مەشقە جەستەییەکانەوە دەستپێدەکاتەوە، هەندێکی دیکەیان پێیانوایە ڕاستەوخۆ لەسەر چیمەنی یاریگا دەست بە چەند مەشقێکی دیاریکراو دەکاتەوە، پاشان بەتەواوی لە گەشتی هاوینەی بارسا بۆ دەرەوەی ئیسپانیا ئامادەدەبێت.

فاتی لە شەشی تشرینی دووەمی 2020ــەوە دووچاری لێکپچڕانی بەستەری ئەژنۆی هات، زۆرینەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی وەرزی ڕابردووی لەدەستدا و بەناچارییەوە نەشتەرگەری بۆکرا.

لە نەشتەرگەرییەکەشدا دکتۆر کوجات ناچاربوو یەکێک لە کارتلیجەکانی ئەژنۆی دەربکات، تاوەکو دووبارە دووچاری هەمان پێکان نەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

پێنج یاریزان لە تۆتنهام ئەگەری فرۆشتنیان هەیە

بابەتی دواتر

کێشەی پاریس و مباپێ لە بەرشلۆنە دەنگدەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share