گرانبەهاترین ئەو بۆندانەی لە میرکاتۆی 2021 واژووکران

شەوی ڕابردوو میرکاتۆی هاوینی 2021 کۆتاییهات، چەندین بۆندی گرنگ لە دواین ساتەکاندا واژووکران، زۆرینەیان بە شێوەی خواستن و بێبەرامبەر بوون.

بەهۆی قەیرانی دارایی و ئەو دۆخەی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بەسەر تۆپی پێی هاتووە، بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لاوازبوو، تەنها ئەو یانانەی لەلایەن سەرمایەدارانی کەنداوی عەرەبی خاوەندارێتی دەکرێن سەرکەوتوبوون لە واژووکردنی گرێبەستی گرانبەها.

گواستنەوەکان لە ڕێکەوتی 9ی حوزەیرانی 2021 دەستیپێکرد، شەوی ڕابردوو 31ی ئاب کۆتاییهات.

سەرەڕای ئەوەی چەندین یاریزانی ناودار لە نموونەی مێسی و کریستیانۆ لە یانەیەکەوە ڕوویانکردە یانەیەکی دیکە، بەڵام زۆرینەی بۆندەکان بێبەرامبەر، یاخود بە نرخی کەم و خواستن واژووکران، ئەو بۆندانەی بە شێوازی (کاش) و بەبڕێکی زۆر واژووکران ئەمانەبوون:

  1. جاک گریلیش (ئەستۆن ڤێلا بۆ مانچستەر سیتی): 117 ملیۆن یورۆ
  2. ڕۆمیلو لوکاکو (ئینتەر میلان بۆ چێڵسی): 115 ملیۆن
  3. جادۆن سانچۆ (دۆرتمۆند بۆ مانچستەر یونایتد): 85 ملیۆن
  4. ئەشرەف حەکیمی (ئینتەر میلان بۆ پاریس سان جێرمان): 60 ملیۆن
  5. بین وایت (برایتۆن بۆ ئارسیناڵ): 58 ملیۆن
  6. کریستیان ڕۆمێرۆ (ئاتالانتا بۆ تۆتنهام): 55 ملیۆن
  7. ڕافائێل ڤاران (ڕیاڵ مەدرید بۆ مانچستەر یونایتد): 50 ملیۆن
  8. دایۆت ئوپامیکانۆ (لایپزیک بۆ بایرن میونشن): 42.5 ملیۆن
  9. مارتین ئۆدیگارد (ڕیاڵ مەدرید بۆ ئارسیناڵ): 40 ملیۆن
  10. تامی ئەبراهام (چێڵسی بۆ ڕۆما): 40 ملیۆن
  11. ئیبراهیما کۆناتی (لایپزیک بۆ لیڤەرپوڵ): 40 ملیۆن
  12. ئیمیلیانۆ بوێندیا (نۆریچ سیتی بۆ ئەستۆن ڤێلا): 38.4 ملیۆن
  13. دانی ئینگز (ساوسهامپتن بۆ ئەستۆن ڤێلا): 35.20 ملیۆن
  14. ڕۆدریگۆ دی پاول (ئودینێزی بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید): 35 ملیۆن
  15. کورت زۆما (چێڵسی بۆ وێستهام): 35 ملیۆن
بابەتی پێشتر

ئەوەی ئەزمووندارانی بارسا نەیانکرد ئانسو فاتی کردی

بابەتی دواتر

لە بەغداد ئه‌ندامانی باندێكی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایرن بۆندێکی نوێ واژوودەکات

یانەی بایرن میونشن سەبارەت بە گواستنەوەی مارسێل سپیتزەر لەگەڵ یانەی لایپزیک بەڕێککەوتن گەیشتووە. بەپێی زانیارییەکانی بێلد سپۆرت، بایرن…
Total
0
Share