هازارد لە مەدریدەوە بۆ مەدرید

ئێدین هازاردی بەلجیکی و ئەستێرەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید، بیر لەوە دەکاتەوە لە مەدرید درێژە بە ژیانکردن بدات و دوو ڕێگەی لەبەردەمدایە، وازهێنان یان یاریکردن بۆ یانەیەکی ئەو شارە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” لە زاری کەسانی نزیکی هازاردەوە ئاشکرایکردووە، ئێدین هازارد لە مەدرید ژیانێکی ئاسودەی پێکهێناوە، تەنانەت هاوسەر و منداڵەکانی نایانەوێت ڕوو لە شار و وڵاتێکی دیکە بکەن.

بەپێی سەرچاوەکان، ئەستێرەکەی بەلجیکا هیچ دەرفەتێکی لەبەردەمدا نییە و لە مەدرید ناڕوات، بەڵکو ئامادەیە وازهێنان ڕابگەیەنێت، یاخود لەگەڵ یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕایۆ ڤایکانۆ دەست بە دانوستاندن بکات، ئەگەر ئەو هەنگاوەش بنێت دەبێتە دووژمنی سەرسەختی ڕیاڵ، چونکە ئەو یانەیە ململانێیەکی مێژوویی لەگەڵ “لۆس بلانکۆس”دا هەیە.

ئەگەر هەیە یاریزانەکەی بەلجیکا شوێنپێی گاریس بەیلی هاوڕێی بگرێت، کە بە هەمانشێوە دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی وازهێنانی ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی و لیڤه‌رپوڵ به‌ یه‌کسانبوونه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ چوارگۆشه‌ی زێڕین

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی مانچسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوڵ بلیتی قۆناغی نیوه‌ی…
Total
0
Share