(ڤیدیۆ) بایرن میونشن گه‌وره‌ی خۆرهه‌ڵاتی کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 21ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر لایپزیک ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی باڤارییه‌کان کۆتاییهات.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 21ی خولی پله‌ یه‌کی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن له‌ یاریگای ئالیانز ئارینا میوانداریی یانه‌ی لایپزیکی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ی خانه‌خوێ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی بایرن له‌ خوله‌که‌کانی 12، 44، 58 له‌لایه‌ن تۆماس موله‌ر، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی، جۆسکۆ گڤاردیۆل (به‌هه‌ڵه‌) تۆمارکران، گۆڵه‌کانی لایپزیک له‌ خوله‌که‌کانی 27 و 53.

به‌پێی ئه‌نجامه‌که‌، بایرن به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 46 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی ئه‌ڵمانیا جێگیربوو، هه‌روه‌ها یانه‌ی لایپزیک به‌ 31 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی بوندسلیگا به‌ ناجێگیری مایه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

تێپەڕاندنی كاندیدبوونی زێباری، حەلبووسی دەباتە بەردەم دادگا

بابەتی دواتر

مانچسته‌ر سیتی 4-1 فولهام

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share