کۆتینیۆ پێشکەشی میلان کراوە

فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی یەکێکە لەو یاریزانانەی لەلایەن ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەوە ئاگادارکراوەتەوە، وەرزی داهاتوو پشت بەتواناکانی نابەسترێت.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کۆتینیۆ یەکێکە لەو یاریزانانەی ناویان لە لیستی فرۆشتندا هاتووە، بەڕێوەبەرانی بەرشلۆنە دەیانەوێت بە خواستن بێت، یاخود بۆندی هەمیشەیی ئاڕاستەی یانەیەکی دیکەی بکەن، کە ئەوەش ڕێژەی موچەی یاریزانانی یانە کەتەلۆنییەکە کەمدەکاتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، کیا جۆرباشیان، لێپرسراوی کارەکانی “کۆتی” دەستی بە دانوستاندن لەگەڵ چەند یانەیەکدا کردووە، یەکێک لەوانە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵییە، ناوبراو یاریزانەکەی سیلیساوی وەک بژاردەیەک بۆ جێگرتنەوەی هاکان چالهانۆگلو خستووەتە بەردەم ماڵدینی و هاوکارانی، بەڵام یانە ئیتاڵییەکە وەڵامێکی ئەرێنییان نەبووە و نازانن دۆخی جەستەیی یاریزانەکە تا چ ڕادەیەک گونجاوە.

توتۆ سپۆرت نوسیویەتی، لەهەمان کاتدا کە جۆرباشیان کۆتینیۆی پێشکەشی میلان کرردووە، بەڕێوەبەرانی ئەو یانەیە لەگەڵ جەیمس ڕۆدریگێزی کۆڵۆمبی لەسەرهێڵن بۆ واژووکردنی گرێبەستێک.

بابەتی پێشتر

پێكانەكەی سپینازۆلا قورسە و یۆرۆ بۆ ئەو كۆتاییهات

بابەتی دواتر

هامیڵتن و مێرسیدس نوێبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share