لیڤاندۆڤسكی دەیەوێت كێشەكانی لەگەڵ بایرن چارەسەربكات

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی خۆی بە دوژمنی بایرن میونشن دانانێت و هیوا دەخوازێت كێشەكانی بەزوویی چارەسەر ببن.

لیڤا باسی لەوە كرد كە ئەو چیتر ناتوانێت یاریی بۆ بایرن بكاتەوەو دەیەوێت ئەزمونێكی نوێ تاقیبكاتەوە.

وتیشی: “هەستی خۆشەویستی لەناخمدا مردووە و دەمەوێ لەشوێنێكی تر دروستی بكەمەوە.”

بەشێك لە وتەكانی لیڤاندۆڤسكی

– هەمیشە هەوڵمداوە ئەوپەڕی توانای خۆم لە پێناو بایرن میونشن بەكاربهێنم.

– سوپاسی هاندەران دەكەم و هەمیشە پشتگیریان كردووم.

– پێموایە ئەگەر ڕاستگۆ نەبومایە لە یەكلایی كردنەوەی داهاتووم، فێڵم لە هاندەران دەكرد، هیوادارم لە دۆخەكەم تێبگەن.

– هەشت ساڵە لەم یانەیە هەموو شتێكم پێشكەشكردووە، پێموایە ئێستا كاتی تاقیكردنەوەی ئەزمونێكی نوێیە.

– ڕێزی بایرن میونشن و یاساكانی دەگرم، بەڵام هیوادارم لە منیش تێبگەن كە هەست بە چی دەكەم.

– قسەم لەگەڵ ئیدارەی بایرن كردووە و خۆشم بە ئاشكرا لە ڕاگەیاندنەكانەوە باسم كردووە كە نامەوێت گرێبەستەكەم دریژ بكەمەوە.

– هێشتا گرێبەستەكەم ساڵێكی ماوە لەگەڵ بایرن میونشن، بەڵام پێموایە ڕۆیشتنم باشترین چارەسەرە بۆ هەردولامان، خوازیارم ڕازیبن بەو داواكارییەم.

– نامەوێت هیچ شتێك بسەپێنم، دەمەوێت خواستی هەردولا بەدی بێت، من و بایرن دوژمنی یەك نین، بەڵام هەستی خۆشەویستیم لە دڵدا مردووە، پێویستم بەوەیە لە شوێنێكی تر بیدۆزمەوە.

بابەتی پێشتر

دی ماریا لە نێوان یۆڤانتۆس و بەرشلۆنە یەكلایی نەبۆتەوە

بابەتی دواتر

ڕوسیا سزای بەسەر 61 بەرپرسی ئەمریكادا سەپاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share