مۆرینیۆ خواستی لەسەر کاڤانی-یە و کێشەیەکی هەیە

ڕاهێنەری یانەی ڕۆما، جوزێ مۆرینیۆ داوای گواستنەوەی ئیدینسۆن کاڤانی هێرشبەری ئوروگوایی لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئیدین دزیکۆی بۆسنی هێرشبەری یانەی ڕۆما نزیکە لە جێهێشتنی یانە ئیتاڵییەکەوە، بەوهۆیەوە مۆرینیۆ و هاوکارانی لە ئیدارەی جێلاڕۆسی هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی هێرشبەرێکی جێگرەوەی بەتوانا دەستپێکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، مۆرینیۆ خواستی لەسەر ئیدینسۆن کاڤانی-یە، کە لە ئێستادا بەدرێسی ئورۆگوایەوە سەرقاڵی ئەرکە نێودەوڵەتییەکانە لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا.

کێشەی یانەی ڕۆما لەوەدایە، هێرشبەرەکە لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد بۆ وەرزێکی دیکە بۆندەکەی نوێکردووەتەوە، واتا ناتوانێت بێبەرامبەر درێسی گورگەکانی ڕۆما بپۆشیت، نرخی گواستنەوەشی لەلایەن یانەی مانچستەر یونایتدەوە بە شەش ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

لێرەدا بەرپرسانی ڕۆما بیریان لەوە کردووەتەوە، کە تێچووی گواستنەوەی دزیکۆ لە کڕینی کاڤانیدا بەکاربخەن.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو مێسی دەبێتە یاریزانێکی سەربەخۆ

بابەتی دواتر

ڕامۆس لەگەڵ پاریس کێشەی بۆ دروستبووە و دوو یانەی دیکە فشاردەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زێدان دەبێتە ڕاهێنەری کوێ؟

زێدان جارێکی تر پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەى مارسیلیای ڕەتکردەوە و چاوەڕێی ئەوەیە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەیەکی گەورە بگرێتە ئەستۆ. بە…
Total
0
Share