ڕێگە نەدرا پێنج یاریزانی بەرشلۆنە پشكنینی پزیشكی بكەن

پێنج یاریزانی بەرشلۆنە پشكنینی پزیشكی پێش دەستپێكردنی وەرزی نوێیان نەكردووە و لە ڕۆیشتن نزیكن.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئامادەكارییەكانی بەرشلۆنە بۆ وەرزی نوێ دەستیپێكرد و بەشێكی زۆر لە یاریزانەكان پشووەكانیان تەواو بوو.

سەرەتا پێش ئەنجامدانی ڕاهێنانەكان، سەرجەم یاریزانەكان پشكنینی پزیشكیان بۆ ئەنجامدرا.

پێنج یاریزان پشكنینیان بۆ نەكرا و لەلایەن چاڤی ڕاهێنەرەوە پێیان ڕاگەیەندرا كە لە وەرزی نوێدا پشتیان پێ نابەستێت.

ئەو پێنج یاریزانە موساواگی و لینگلیت و ئۆمتیتی و مینگوێزا و ریكی پوچ بوون.

ئەمە جگە لەوەی دێمبلی فەرەنسیش بەهەمان شێوە بەشداری ڕاهێنانەكانی نەكردووە، لەبەرئەوەی هێشتا داهاتووی خۆی یەكلایی نەكردۆتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) پۆرتوگال به‌ دوو گۆڵی فێرناندێز قۆناغی (16)ی مسۆگه‌رکرد

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌‌، گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئورۆگوای…
Total
0
Share