مانچستەر یونایتد دوو یاریزان دەکرێت

یانەی مانچستەر یونایتد پلانی داڕشتووە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2022 گرێبەست پێشکەشی دوو یاریزانی ناودار بکات.

تۆڕی (ESPN) ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی مانچستەر یونایتد لە میرکاتۆی هاوینی 2022 گرێبەست پێشکەشی هاری کەینی هێرشبەری یانەی تۆتنهام، هەروەها دیکلاین ڕایسی ئەستێرەی یانەی وێستهام دەکات، تەنانەت ئەگەر لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەم وەرزەشدا شکستبهێنن لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی ئەو دوو یاریزانە پەشیمان نابنەوە.

جگە لە یونایتد، یانەکانی چێڵسی و لیڤەرپوڵ هەوڵ بۆ کڕینی دیکلاین ڕایس دەدەن، یانەی مانچستەر سیتیش هەوڵ بۆ هاری کەین دەدات، ئەوەش پڕۆسەی دانوستاندنەکان ئاڵۆزتر دەکات.

مانچستەر یونایتد لەم وەرزەدا پلەی چوارەمی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگی گرتووە، لە ئەگەری جێگیربوونیان لەو پێگەیە و بەشداریکردنیان لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، ئەرکەکەیان لە کڕینی دوو یاریزانی داواکراو ئاسانتر دەبێت.

بابەتی پێشتر

ڕامۆس پزیشکەکانی پاریس سان جێرمانی تۆمەتبارکردووە

بابەتی دواتر

چاڤی پێشوەخت پلانی بەرشلۆنەی بەرامبەر ناپۆلی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاساس: هەنگاوێکمان ماوە

خیسۆز کاساسی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دووپاتیکردەوە، کە گەیشتن بە یاری کۆتایی “کەنداوی 25” خەونە و هاتووەتە دی، لە…
Total
0
Share