دەستەی دەستپاکیی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکرد بۆ بەڕێوەبەری پێشووتری پۆلیس و یاریدەدەری پێشووی بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق بڵاویكرده‌وه، “تیمی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی لە كەركوك، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ دوو ئه‌فسه‌ری پارێزگاكە دەركردووە، كە یه‌كێك له‌و دوو ئه‌فسه‌ره باڵایه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك خزمه‌تی كردووە”.
ئاماژە بەوەشكراوە، فه‌رمانه‌كه بۆ هەریەكە لە عەمید خەتاب عومەر بەڕێوەبەری پێشووتری پۆلیس و لیوا تۆرهان عەبدولرەحمان یاریدەدەری پێشووی بەرێوەبەری پۆلیسی کەرکوک بەپێی ماددەی 340 –ی یاسای سزادانی عێراقی، کە تۆمەتبارکراون بە ڕادەستنەکردنەوەی چەک و سەروەتی گشتی دەركراوە.