چۆمان.. لەم وەرزی هاوینەدا بەفر كێشەی بۆ ئاوی خواردنەوە دروستكرد

داڕمانی بەفر و خزینی بۆناو سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی قەزای چۆمان كێشەی بۆ ئاوی خواردنەوەی ئەو قەزایە دروستكردووە و ئیدارەی سنوورەكەش لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەدان.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای چۆمان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتییانی قەزای چۆمان دەكەینەوە كە لەبەر ڕەنووی بەفر لە سەرچاوەی ئاوی پڕژێ كێشەی كەمیی ئاوی خواردنەوە دروستبووە و بەتایبەت ئەو گەڕەكانەی كەبەرزن لەبەر زۆریی بەفر لەسەروچاوەی پڕژێ.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە هەوڵدەدرێت سبەی كێشەكە چارەسەربكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوێندخواردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک جیاوازدەبێت

سبەینێ پرۆسەی سوێندخواردنی ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک جیاواز لە پێشوو بەڕێوەدەچێت، ئەندامێکی ئەنجومەنەکە وردەکارییەکەی دەخاتەڕوو. پەروین فاتیح،…
Total
0
Share