لە گەڕەکی ڕووناکی-ی شاری کەرکوک منداڵێکی تازەلەدایکبوو، کە لەناو خۆڵ و خاشاكدا فڕێدرابوو، دۆزرایەوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک ڕایگەیاند، منداڵەکە لەناو خۆڵ و خاشاکی گەڕەکی ڕووناکی فڕێدراوە، تا ئێستاش لایەنی پەیوەندییدار هیچی لەبارەی ڕووداوەكەوە نەوتووە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک وتیشی، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ئەوە پێنجەم منداڵی تازەلەدایکبووە لە شاری کەرکوک بە فڕێدراوی دەدۆزرێتەوە.