باڵانبۆ محەمەد: یەكێتی دەیەوێت حكومەتێك پێكبهێنرێت كە خزمەتی خەڵك بكات

باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەكێتی بەو ئاڕاستەیە كاردەكات كە حكومەتێك پێكبهێندرێت لە ئاست خواست و داواكاریی هاوڵاتییاندا بێت.

وتیشی، “یەكێتی جەختدەكاتەوە ئەو كەسەی بەرپرسیارێتی لە حكومەتدا وەردەگرێت پێویستە خاوەن بڕیاربێت و خزمەتی هاوڵاتییان بكات نەك تاكڕەویی لە حكومڕانیدا جارێكی دیكە پەیڕەوبكرێت، جگەلەوەش یەكێتی دەیەوێت كۆتایی بەو سیاسەتی كاركردنە بهێنێت كە پێشتر پەیڕەوكراوە و جیاكاری لە نێوان ناوچەكاندا كراوە”.

جەختیكردەوە یەكێتی سوورە لە دامەزراندنی حكومەتێك كە خزمەتی سەرجەم ناوچەكان بكات بەبێ جیاوازی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share