وەفدی باڵای یەکێتی لەگەڵ نوری مالیکی کۆبووەوە

لە بەردەوامیی کۆبوونەوەکانیدا لە بەغداد، وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی و ئامادەبوونی هەر یەکە لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، خالید شوانی و یوسف گۆران، لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرلەئێوارەی رۆژی شەمە (24/1/2026) بەڕێوەچوو، تاوتوێی دۆخی سیاسیی عێراق و چۆنییەتیی بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرا. وەفدی یەکێتی دید و روانینی یەکێتی بۆ داهاتووی عێراق و حکومەتی نوێ خستەڕوو.

قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە کێشە و تەحەداکانی بەردەم عێراق و دۆخی ئابووری و کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، روونی کردەوە کە پێویستە هەموو لایەنە عێراقییەکان پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە لە ئاست قۆناغەدا بێت و بتوانێت سەقامگیری عێراق بپارێزێت و لەڕووی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی ئابووریشەوە هەنگاوی گەورە بنێت.

جەختیشی کردەوە کە دەبێت حکومەتی داهاتوو کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا بەپێی دەستوور چارەسەر بکات و هەرێمی کوردستان و بەغدا پێکەوە هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابووری و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجە: ئەمساڵ بەرامبەر 18 ساڵ مۆڵەتی وەبەرهێنان دەدەین

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجە، رایگەیاند، ئەمساڵ بەرامبەر 18 ساڵ مۆڵەتی وەبەرهێنان دەدەین. زانیار حەمەنوری، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجە، رایگەیاند، لە…
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: لە رۆژانی پشووشدا تیمەکانمان بەردەوام لە ئەرکەکانیان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی چالاکی ئەم هەفتەیەی بەشی ئامێرەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “تیمەکانی قیرتاوکردن و بەشی ئامێرەکانمان، لە رۆژانی…
Total
0
Share