ئالێگری و یوڤانتۆس، یەک یاریزانی نوێ و پێکهاتەیەکی جیاواز

ڕاهێنەری نوێی یانەی یوڤانتۆس، ماسیمیلیانۆ ئالێگری پلانی داڕشتووە وەرزی داهاتوو یاریزانێکی نوێ تێکەڵ بە پێکهاتەکەی بکات.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی نزیک لە یانەی یوڤانتۆس بڵاویکردووەتەوە، بۆ وەرزی 2021-2022 ئالێگری داوای گواستنەوەی مانوێل لوکاتێلی یاریزانی یانەی ساسولۆی کردووە.

لەڕووی هونەریشەوە ئالێگری سیستم و پلانی یاریکردن دەگۆڕیت بۆ (4-2-3-1)، لە پێگەی گۆڵپارێز کێشەی لەگەڵ بەردەوامبوونی چێزنی نییە، لە هێڵەکانی دیکەشدا گۆڕانکاری گەورە و چاوەڕوانکراو ئەنجامدەدات.

لە هێڵی بەرگری هەریەک دانێلۆ لە باڵی ڕاست و ئەلێکس ساندرۆ لە باڵی چەپ هاوشێوەی ڕابردوو بەکاردەخاتەوە، لە پێگەی سەنتەری بەرگری جۆرجیۆ کیلینی بەردەوامدەبێت، لە جێگەی لیۆناردۆ بونۆچی-ش، ماتیاس دی لێختی هۆڵەندی دەبێتە یاریزانی سەرەکی.

لە هێڵی ناوەند، مانوێل لوکاتێلی لە پێگەی ڕۆدریگۆ بێنتانکور بەگەڕدەخات، ئەدریان ڕابیۆ دەکاتە یاریزانی سەرەکی و ماککینی ئەمریکی دەخاتە سەر کورسی یەدەگ، هەروەها خوان کوادرادۆی کۆڵۆمبی لە پێگەکەی خۆیدا (ناوەند) بەردەوامدەبێت.

لە پێگە هێرشبەرییەکان، پاولۆ دیبالا دەگەڕێنێتەوە و کولوسێڤیسکی دەخاتە سەر کورسی یەدەگ، لە باڵی هێرشبەری چەپ فیدریکۆ کیێزا و لە پێگەی هێرشبەری سەرەڕم کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەکاردەخرێن، واتا ئەلڤارۆ مۆراتا دەبێتە یاریزانێکی جێگرەوە و لەهەندێک خول و لە حاڵەتی پێکانی سیانەی هێرشبەری سەرەکیدا، یاریپێدەکرێت.

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ و ڕیاڵ دەرگایان بۆ ئیزاک کردووەتەوە

بابەتی دواتر

لەمەودوا بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەرێم بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەنێردرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share