مباپێ و کێی تر؟ پێرێز چاوی بڕیوەتە دوو یاریزانی پاریس

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی دوو یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان دەستپێدەکات، نەک بەتەنها کیلیان مباپێ.

ماڵپەڕی “نیوس 24” و چەندین سەرچاوەی دیکە لە فەرەنسا و ئیسپانیاوە بڵاویانکردووەتەوە، کە یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەکەیدا بکات، بۆ ئەم مەبەستەش خواستیان لەسەر دوو ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان نیشانداوە.

وەک ئاشکرایە چەندین ساڵە سەرۆکی مێرەنگی، فلۆرنتینۆ پێرێز خواستی لەسەر کیلیان مباپێیە و ئەم یاریزانەی کردووەتە ئامانج، نرخی واژووکردنی بۆندی ئاسکە فەرەنسیەکە لە نێوان 150 بۆ 250 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

بەپێی سەرچاوەکان، ڕیاڵ نەک بەتەنها سێرجیۆ ڕامۆس، بەڵکو لە پێگەی سەنتەری بەرگری دەستبەرداری ڕافائێل ڤارانیش دەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی کەلێنە داراییەکان، لەسەر ڕاسپاردەی زێدان بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ یەکەم بۆندی خۆیان بۆ گواستنەوەی مارکینیۆسی بەرازیلی بەرگریکاری یانەی پاریس سان جێرمان پێشکەشدەکەن، بەدووریش نەزانراوە یانەی شاهانە لە گواستنەوەی هەردوو یاریزانەکەی پاریسدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

بابەتی پێشتر

یوڤی و ئینتەر خواستیان لەسەر گەوهەرەکەی بەرشلۆنەیە

بابەتی دواتر

ماروتا: پلانی (B)مان نییە و هیوادارم کۆنتی بەردەوامبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share