ڕیاڵ مەدرید و قەیرانی (نەخێر)ی هاوینە

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، بەهۆی قایلنەبوونی زۆرینەی یاریزانەکانی بە پەیوەندیکردن بە یانەیەکی دیکەوە، ڕوبەڕووی قەیرانی دارایی و وەرزشی بووەتەوە.

سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید، فلۆرنتینۆ پێرێز لە میرکاتۆی هاوینەدا پڕۆسەی پاکتاوکردنی یاریزانە بێسوودەکانی دەستپێکردووە، بەتایبەت ئەوانەی موچەیان بەرزە و ئامادەنین بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە موچەکەیان کەمبکەنەوە، کۆی پڕۆسەکەش بۆ گەڕاندنەوەی داهاتێکی زیاترە کە بڕیارە بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ بەکاربخرێت.

کێشەی پێرێز لەوەدایە کە چەندین یاریزانی وەک گاریس بەیل، مارسێلۆ، ئیسکۆ، دانی سیبایۆس، ماریانۆ دیاز، لوکا یوڤیچ، ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلا، بە ئاشکرا ڕایانگەیاندووە کە ئامادەنین لە هاوینی 2021 یانەکە بەجێبهێڵن و دەیانەوێت تواناکانیان بسەلمێنن.

لێرەدا ئیدارەی مێرەنگی لەبەردەم دوو ئەگەردایە، فرۆشتنیان بەشێوەی تاکلایەنە و پێدانی دەستبەرداربوون پێیان، کە ئەوەش خۆی لە خۆیدا زیانێکی گەورەیە و لە یانەکە دەکەوێت، کە پێشتر چەندین ملیۆنی بەم یاریزانانە داوە، یاخود موچەکانیان کەمدەکاتەوە (ئەگەر یاریزانەکان قایلبن).

بابەتی پێشتر

سیتی لە دوو ئەستێرەی ئینگلتەرا نزیکبووەتەوە

بابەتی دواتر

ڕۆما و لیڤەرکوزن داوای سەرداری ئێران دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share