ڤینیسیۆز بۆ هەشت ساڵ بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەبەسترێتەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی نوێ پێشکەشی ڤینیسیۆز جونیۆری بەرازیلی دەکات، بەهۆیەوە بۆ ماوەی هەشت ساڵی دیکە لە خولی ئیسپانیا بەردەوامدەبێت.

ئەستێرە 21 ساڵەکە تاوەکو 2024 بۆندی لەگەڵ یانەی شاهانە واژووکردووە، ئاستە بەرزەکەی لەم وەرزەدا وایکردووە بەڕێوەبەرانی مێرەنگی بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی (ABC) ئیسپانی، ئیدارەی ڕیاڵ ئۆفەرێکی نوێیان بە مووچەی ساڵانەی 5.5 ملیۆن یورۆ و چەندین پاداشتی دارایی پێشکەشی “ڤینی” کردووە.

ماوەی بۆندەکە تاوەکو 2028 بەردەوامی دەبێت، نرخی شکاندنی گەوهەرەکەی بەرازیل بۆ ملیارێک یورۆ بەرزدەکرێتەوە، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەش (ئەگەر ڕووبدات)، هیچ یانەیەک لەماوەی هەشت ساڵی داهاتوودا ناتوانێت بۆندی پێشکەشبکات.

“ڤینی” لەم وەرزەدا بە درێسی ڕیاڵەوە یاریکردووە، حەوت گۆڵی تۆمارکردووە و دوو گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و پاریس و به‌نفیکا بلیتی (16)یان بڕی و میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، بوروسیا دۆرتمۆند هاوشانی مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی بۆ…
Total
0
Share