ئێران هەوڵی تەقاندنەوەی بنكەیەكی ئەتۆمی شكستپێهێنا

ئێران هەوڵێكی تەقاندنەوەی بنكەیەكی ئەتۆمی لەنزیك تاران شكستپێهێنا.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەوڵێكی تێكدەرانەیان بۆ تەقاندنەوەی بنكەیەكی ئەتۆمی شكستپێهێناوە، كە لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هەوڵی تەقاندنەوەی درابوو.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا ئێرانییەكان، بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە هەوڵی تەقاندنەوەی بنكەیەكی ئەتۆمی دراوە لەنزیك تارانی پایتەخت.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، شكستپێهێنانی هەوڵەكە هیچ زیانێكی ماددی و گیانی نەبووە.

پێشتریش هەوڵی تەقاندنەوەی بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران دراوە و تەقینەوە لە هەندێك لەو بنكە ئەتۆمییانە ڕوویانداوە، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش بەردەوام ئیسرائیل تۆمەتبار دەكەن بەو هێرشانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆماندۆی ئێران ویستوویەتی كەشتییە بەریتانییەكە بڕفێنێت، بەڵام نەیتوانیوە

ڕۆژنامەی “تایمز”ی بەریتانی ئەمڕۆ پێجشەممە 5ی ئاب راپۆرتێکی لەبارەی کەشتیی “ئەسفەلت پرنسس”ەوە بڵاوکردووەتەوە و زانیاریی نوێی ئاشکراکردووە. دوو…
Total
0
Share