ئێران بە فەرمی: دەتوانین بۆمبی ئەتۆمی دروستبكەین

كۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی دەڵێت، توانای دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمییان هەیە.

محەمەد ئیسلامی سەرۆكی دەستەی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕایگەیاند، “ئێران لەڕووی تەكنیكییەوە توانای دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمیی هەیە، بەڵام ئەو بابەتە لە خشتەی كارەكانیدا نییە”.

سەرۆكی دەستەی وزەی ئەتۆمیی ئێران جەختیكردەوە كە دۆسیەی ڕەهەندە سەربازییەكانی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران كە بانگەشەی بۆ دەكرێت داخراوە و دووبارەكردنەوەی ئەو بانگەشە بێبنەمایانە قبوڵكراونییە و دەڵێت، “ئەو بانگەشەیە لەسەر بنەمای پڕوپاگەندەی دووڕووەكانی موجاهیدینی خەلق و ئیسرائیل بنیادنراوە و ماوەی 20 ساڵە دووبارەی دەكەنەوە”.

محەمەد ئیسلامی كە لێدوانی بۆ میدیای وڵاتەكەی داوە و توویەتی، “تۆمەتباركردنمان بە هەوڵدان بۆ بەدەستخستنی چەكی ئەتۆمی، تۆمەتێكی بێبنەمایە و قەوارەی زایۆنی بە پشتیوانیی بەرهەڵستكارانی شۆڕش دەیخاتەڕوو، كامێراكانی چاودێری لە وێستگە ئەتۆمییەكاندان و دەیسلەمێنن كە ئێران هەوڵی دروستكردنی چەكی ئەتۆمیی نەداوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران دەستگیرکردنی تۆڕێکی سیخوڕیکردنی سەربە ئیسرائیلی ڕاگەیاند

کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند تۆڕێکی سیخوڕیکردنیان دەستگیرکردووە کە سەربە دەزگای مۆسادی ئیسرائیلن. میدیاکانی ئێران ڕاگەیەندراوێکیان لە دەزگای هەواڵگریی…
زیاتر ببینە

وەلید بەرەكات.. بۆ خوێندن چووە سوریا و 43 ساڵی بە زیندانیكراوی تیادا بەسەربرد

تادێت چیرۆكی زیندانییە ئازادكراوەكانی بەندینخانەكانی سوریا زیاتر كاردانەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دروستدەكەن، بەهۆی دۆخی دەستبەسەركردنیان و ئەو ئەشكەنجە…
زیاتر ببینە

کەناڵى 14ى ئیسرائیل: ئەندامانى حکومەت لە ترسى هێرش دوور لە یەک کۆبوونەوە

کەناڵى 14ى ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بەر لە چەند کاتژمێرێک حکومەت کۆبوونەوەیەکى نائاسایى ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنى پێشهاتەکانى رووبەڕووبوونەوەى ئێـران. ئەوەشى…
Total
0
Share