وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕێوشوێنەكانی خۆی بۆ پاراستنی هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا بە بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئاشكرادەكات.
لیوا خالد محنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەوڵێك لەئارادایە بۆ بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ پاراستنی هێڵەكانی كارەبا.
ئەوەی خستەڕوو، وتووێژ لەگەڵ كۆمپانیا چینییەكاندا لەم ڕووەوە لەئارادایە، سەرەڕای پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ عیراق لەهەمان پرسدا.
لیوا خالد وتیشی، گرێبەستێك واژوودەكرێت بۆ هێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەمەبەستی پاراستنی سنوور و پاراستنی هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا و بەرهەمە نەوتییەكان.
لەماوەی ڕابردوودا چەندین جار هێڵەكانی وزە لە عێراق بەئامانجگیران و بووە هۆی پچڕانی تەزووی كارەبا لە هەندێك لە ناوچەكان، زۆرینەی جارەكانیش پەنجەی تۆمەت بۆ رێكخراوی داعش لەو جۆرە هێرشانەدا درێژ دەكرێت.
س: واع