پەرلەمانتارێك: چاوەڕواندەكرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت و دەشڵێت، “دواخستنی و مانەوەی پەرلەمان بەبێ سەرۆك گونجاو نییە نە لە رووی یاسایی و نە لە رووی سیاسییەوە.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت، چونكە دواخستنی و مانەوەی پەرلەمان بەبێ سەرۆك گونجاو نییە نە لە رووی یاسایی و نە لە رووی سیاسییەوە.

وتیشی، “ئاراستەیەك هەیە داوا دەكەن هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بخرێتە دوای پشووی وەرزی یاسادانانی پەرلەمان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بە بیانووی پێدانی كات بە لایەنە سوننیەكان بە رێككەوتن لەسەر كاندیدێكی هاوبەش بۆ سەرۆكی پەرلەمان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، چاوەڕواندەكرێت لە سبەینێوە دەرگای خۆپاڵاوتن و تۆماركردنی كاندیدەكان بۆ سەرۆكی پەرلەمان بكرێتەوە و ناوەڕاستی هەفتە لە دانیشتنێكی نائاساییدا سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانج ڕەحیم: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد بنچینەیە بۆ بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد بنچینەیەکی بەهێزە بۆ بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە. ئامانج ڕەحیم،…
Total
0
Share