سیتی بۆ تۆتنهام: 116 ملیۆن، یان هیچی تر

یانەی مانچستەر سیتی بۆ گواستنەوەی هاری کەین ئۆفەرێکی خەیاڵی بەبڕی 116 ملیۆن یورۆ پێشکەشی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز دەکات.

ڕۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی ئاشکرایکردووە، یانەی مانچستەر سیتی لەدوای جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ڕاستەوخۆ بۆندێک بەبڕی 116 ملیۆن یورۆ بۆ گواستنەوەی هاری کەین پێشکەشی تۆتنهام دەکات، ئۆفەرەکەش یەکەم و کۆتا ئۆفەر دەبێت.

بەڕێوەبەرانی سیتی لە پلانیاندایە لەگەڵ ئەو بڕە زۆرەدا بەڕێوەبەرانی تۆتنهام ئاگاداربکەنەوە، بە قایلبوونیان بە ئۆفەرەکە لە ماوەی هەفتەیەکدا تێچووی گواستنەوەکەیان بە کاش پێدەگات، لە ئەگەری ڕەتکردنەوەشدا بەهیچ شێوەیەک بۆندی دووەم، یاخود ئۆفەرێکی نوێ پێشکەشناکەن.

هاری کەین لە کۆتایی وەرزی 2020-2021ــەوە لە دۆخی یانەی تۆتنهام ڕازی نییە، بەڵکو بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە، خواستی لەسەر چنینەوەی ناسناوەکان و یاریکردنە بۆ یانەیەکی گەورەتر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دوای زنجیرەیەک دۆڕاندن، ئارسیناڵ توڕەیی خۆی لە دێربی لەندەن بە چێڵسی بەتاڵکردەوە

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی ئارسیناڵ بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر چێڵسی تۆمارکرد. دوای…
Total
0
Share