“لووتکەی کۆتایی” بۆ بێلینگهام دەستیپێکرد

لە داهاتوویەکی نزیکدا یانەی بوروسیا دۆرتمۆند کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە لەگەڵ جوود بێلینگهامی ئەستێرەی لاوی ئینگلتەرا ئەنجام دەدات، تیایدا بڕیار لەسەر داهاتووی دەدرێت.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی نووسیویەتی، تاوەکو 6ی کانوونی دووەمی 2023 (ئەم مانگە)، جوود بێلینگهام کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی “ڤێستیڤالین” بە سەرپەرشتی هانز یواکیم ڤاتسکە و سباستیان کیل ئەنجام دەدات.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردەدرێت گرێبەستی بەهرەدارەکەی ئینگلتەرا نوێبکرێتەوە، یاخود دەستبەرداریبن پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، کە ئەوەش هەمان ستراتیجی گرێبەستی ئێرلینگ هالاندە.

نرخی یاریزانەکە بە (100) ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە و یانەکانی لیڤەرپوڵ، مان سیتی، نیوکاسڵ، ڕیاڵ مەدرید لەنێو هاوکێشەکەدان، نزیکترینیشیان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵن.

بابەتی پێشتر

لە ئیتاڵیا پێشبڕکێیە بۆ ئیسکۆ

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندی: سزای ئەو کەسانە دەدەین کە یاری بە نرخی دۆلار دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە موعجیزە لە مردن ڕزگاریبووە

هێرشبەری مەکسیکی یانەی وڵڤەرهامپتن، ڕائول خیمینێز دوای دابڕانێکی درێژخایەن لەم وەرزەدا گەڕایەوە نێو یاریگاکان و یەکەم چاوپێکەوتنی ئەنجامدا.…
زیاتر ببینە

مێسی لە پاریس بەدوای خانودا دەگەڕێت

ڕۆژنامەنوسێکی ناوداری ئیسپانی سوپرایز ئاشکرادەکات و داهاتووی لیۆ مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە بەرشلۆنە دەخاتە گومانەوە. ئیدواردۆ ئیندا، ڕۆژنامەوانی…
Total
0
Share