تیروپشکی (16)ی چامپیۆنزلیگ کەی و چۆن ئەنجامدەدرێت؟

قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ کۆتاییهات، 16 یانە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەرکرد.

لەم وەرزەدا چەندین ئەنجامی چاوەڕواننەکراو ڕوویاندا، دیارترینیان ماڵئاواییکردنی یانەکانی بەرشەلۆنە، ئەتلەتیکۆ مەدرید، یۆڤانتۆس، و ئیشبیلیە بوو.

هەروەها زۆرێک لە یانە گەورەکان بە دووەمی کۆمەڵەکانیان سەرکەوتن لە نموونەی، لیڤەرپوڵ، ئینتەرمیلان، میلان، دۆرتمۆند، پاریس سان جێرمان، بەو هۆیەوە پێشبینی دەکرێت لە قۆناغەکانی کۆتاییدا ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگرین ڕووبدات.

ئەو یانانەی بە پلەی یەکەم سەرکەوتن: ناپۆلی، پورتۆ، بایرن میونشن، ڕیاڵ مەدرید، مانچستەر سیتی، بەنفیکا، تۆتنهام، چێڵسی.

ئەو یانانەی بە پلەی دووەم سەرکەوتن: لیڤەرپوڵ، کلەب بروج، ئینتەر میلان، ئینتراخت فرانکفۆرت، میلان، لایپزیگ، دۆرتمۆند، پاریس سان جێرمان.

بڕیارە تیروپشکی قۆناغی (16) ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، کاتژمێر (2:00)ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

هەر یانەیەک لە گرووپی یانە یەکەمەکان، ڕووبەڕووی یانەیەک لە گرووپی دووەمەکان دەبێتەوە، بەو مەرجەی لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە یەک کۆمەڵەدا نەبووبێتن، هەروەها یانەی یەک وڵات نەبن.

بابەتی پێشتر

سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان تەقەی لێکرا و برینداربوو

بابەتی دواتر

جەنگێکی دیکە لە نێوان ڕیاڵ و پاریس-دا ڕوودەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share