لیژنەكەی عێراق ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی لەشكركێشییەكانی توركیا ئامادەكرد و پێشكەشی كازمی دەكات

سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێكیان لەبارەی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان ئامادەكردووە و پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان و فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی دەكەن.

محەمەد ڕەزا ئال حەیدەر، سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، “لیژنەكەیان كە لەبارەی دەستدرێژییەكانی توركیا سەردانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانی كردووە چەندین بنكەی سەربازی سوپای توركیایان لە ڕێگا و بەرزایی چیاكان بینوە”.

ڕونیشیكردووەتەوە، “سوپای توركیا لە ناوچە سنوورییەكان بەقوڵای زیاتر 15 كیلۆمەتر بنكە و بارەگای سەربازی لێداوە”.

سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران باسیلەوەشكردووە، “هێزەكانی پاسەوانی سنوور بە درێژای 245 كیلۆمەتر لە سنوورەكانی باكوری عێراق بوونیان هەیە، بەڵام ئەوە كەمە و پێویستی بە پاڵپشتی زیاترە بەدانانی كامێر و بوونی فڕۆكە هەیە”.

ڕونیشیكردووەتەوە، “لەسەردانی لیژنەكەیان بۆیان دەركەوتووە، چەندین گوند لە سنوری قەزای زاخۆ بەهۆی ئەو گرژییانەوە كۆچییان كردووە بۆ ناوچەكانی دیكە و پێویستە حكومەت لەخەمیان بێت”.

محەمەد ڕەزا، جەختی لەوەشكردووەتەوە، لیژنەكەیان بە ڕاپۆرتێك تەواوی وردەكارییەكانی سەردانەكەیان و ئەو ڕووداوانەی كە لەو ناوچانە ڕوودەدەن پێشكەش بە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و مستەفا كازمی دەكات.

ئەوەش لەكاتێكدایە، تائێستا لیژنەكەی پەرلەمانی كوردستان بەهۆی ناكۆكیەوە نەیتوانیوە كۆببێتەوە تا ڕاپۆرتی خۆی ئامادەبكات و پێشتریش ئەندامێكی شاندەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وتبوو، بەهۆی فشارەكانی پارتیەوە ناتوانن ڕاپۆرتی كۆتایی خۆیان بنوسنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ژینگەی عێراق: بانكی نێودەوڵەتی هاوكار دەبێت لە تێپەڕاندنی كاریگەرییەكان لەسەر كەشوهەوای عێراق

نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق، لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی ساڵانەی بانكی نێودەوڵەتی لە واشنتۆن، بۆ رووبەڕووبوونەوەی كاریگەرییەكانی…
Total
0
Share