(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا بە سێ گۆڵ سێ خاڵی لە سویسرا داماڵی و پەیامێکی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020، ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و سویسرا ئەنجامدرا، یارییەکە بە بردنەوەی ئیتاڵیا کۆتاییهات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ دووەم یاری یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی سویسرا ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی لیۆناردۆ بونۆچی و هاوەڵانی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی سکوادرا ئازۆرا لە خولەکەکانی 26 و 52 و 88 لەلایەن مانوێل لۆکاتێلی و چیرۆ ئیمۆبێلییەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، ئیتاڵیا بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پلەی یەکەمی گروپی یەکەمدا جێگیربوو، کە ئەوەش چانسیان لە گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو مسۆگەردەکات، یاری داهاتووشیان بەرامبەر هەڵبژاردەی وێڵز دەبێت، کە بە چوار خاڵەوە لە پلەی دووەمدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ و ئه‌یاکس بلیتی (16)یان بڕی و سیتی ئینتەرمیلان براوه‌بوون

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید برده‌وه‌، مان…
Total
0
Share