بەهۆی مۆندیالەوە چامپیۆنزلیگ گۆڕانکاری بەسەردا دێت

بۆ یەکەمجار لە مێژووی تۆپی پێدا، جامی جیهانی 2022ی قەتەر لە وەرزی زستان ئەنجامدەدرێت، بەو هۆیەشەوە خشتەی ڕوبەڕوبوونەوە ئەوروپییەکان گۆڕانکارییان بەسەردادێت.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دەستپێکی مۆندیالی 2022 ڕێکەوتی 21ی تشرینی دووەم دەستپێدەکات و 18ی کانونی یەکەمی هەمان ساڵ کۆتاییدێت، لەو ماوەیەدا چالاکی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕادەگیرێن، بۆیە بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بیریان لەوە کردووەتەوە دەستپێکی خولەکە پێشخەن.

بەپێی زانیارییەکان، قۆناغی پاڵاوتنەکانی چامپیۆنزلیگ لە 21ی کانونی دووەمی 2021 دەستپێدەکەن، بەهەموو قۆناغەکانی دیکەی پاڵاوتنەوە 24ی ئاب کۆتاییدێت، لە 6ی ئەیلول قۆناغی کۆمەڵەکان دەستپێدەکات و دەبێت لە 2ی تشرینی دووەم کۆتایی پێبهێنرێت.

لە دوای قۆناغی کۆمەڵەکان ڕاستەوخۆ مۆندیال دەستپێدەکات (21ی تشرینی دووەم بۆ 18ی کانونی یەکەم).

دوای کۆتاییهاتنی مۆندیال، قۆناغی (16) ڕێکەوتی 14ی شوبات دەستپێدەکات و لە 15ی ئازار کۆتاییدێت.

قۆناغی چارەکی کۆتایی لە 11ی نیسان دەستپێدەکات و لە 19ی هەمان مانگ کۆتاییدێت.

قۆناغی نیوەی کۆتایی لە 9ی ئایار دەستپێدەکات و لە 17ی هەمان مانگ کۆتاییدێت.

یاری کۆتایی ڕێکەوتی 10ی حوزەیرانی 2023 لە یاریگای ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پێشتر

میلان گەوهەرەکەی سانتۆس دەکڕێت

بابەتی دواتر

چێڵسی لە نێوان هازارد و پاڵەوانی ئەوروپادا بژاردەیەک دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دوای 14 ساڵ له‌ ئۆڵدترافۆرد بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر یونایتد تۆمارکرد

  ئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانیئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وتی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد میوانداری ئارسیناڵی…
زیاتر ببینە

پێلێ نەخۆشخانەی بەجێهێشت

ئەفسانەی ئەفسانەکانی جیهان، پێلێ نەخۆشخانەی بەجێهێشت و لەژێر سەرپەرشتیی پزیشکیدا ڕەوانەی ماڵەکەی کرایەوە. ئیدسۆن ئارانتیس دی ناشیمێنتۆی ناسراو…
Total
0
Share